سەردێڕ:

هۆکارەکانی ئاوسان و ئازاری گەدە لە ڕەمەزاندا

فۆتۆ: 
2020-04-30

5207 جار خوێندراوەتەوە

زۆرکەس لەدوای ڕۆژووشکاندن و خواردنی نانی ئێوارە کرداری هەرسی تێکدەچێت و توشی ئازار و ئاوسانی گەدە دەبێتەوە، کە بەهۆی خێرایی نانخواردن یان خواردنەوە گازییەکان و جگەرەکێشانەوە روودەدات.

ماڵپەڕی ئەخبارەک لە بابەتێکی تەندروستیدا ئەو هۆکار و چارەسەرانەی خستووەتەڕوو کە گرفت بۆ کۆئەندامی هەرس دروستدەکەن:

-یەکسەر لەدوای ڕۆژووشکاندن دەستبکرێت بە نانخواردن بە خێرایی

دوای ڕۆژووشکاندن چا یان قاوە بخورێتەوە یان لە نێوان ژەمی بەربانگ و پارشێودا بخورێنەوە.

-زیادەڕەویکردن لە نانخواردندا بڕێکی زۆر بخورێت

-جگەرەکێشان لەدوای ڕۆژووشکاندن یان لە دوای نانی ئێوارە

چۆنییەتی خۆپاراستن لێی:

دەستپێکی ژەمی ئێوارەت بە خورما و پەرداخێک ئاو بێت

لە ماوەی مانگی رەمەزاندا لە خواردنە خێراکان دوربکەونەوە و گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدرێت.

لەدوای نانی ئێوارە یان پارشێو یەکسەر نەخەویت

کەمکردنەوەی ئەو خواردنانەی برێکی زۆر بەهارات و چەوریان تێدایە بەتایبەت لە ژەمی ئێوارەدا

نیو کاتژمێر دوای نانی ئێوارە بەپێ بۆ ماوەیەک بە ماڵەکەتدا هاتوچۆ بکە

-خواردنەوە ڕووەکییەکان کە خاڵین لە ماددەی کافایین وەک چای گوڵی بابونج و نەعنا