سەردێڕ:

ئەم خواردنەوانە لەکاتی رۆژووشکاندندا مەخۆنەوە

فۆتۆ: 
2020-04-29

20934 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی بەڕۆژووبووندا خەڵك ئارەزووی خواردنە جیاوازەکان دەکەن و رەنگە دوای رۆژووشکاندن رەنگە بەڕاددەیەکی زۆر خواردنە نا تەندروستەکان بخۆن و بیخۆنەوە، ئەمەش رەنگە زیانی بۆ تەندروستیی هەبێت.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "الشروق"ی عەرەبی ئاماژەی بەوەکردووە، باشتروایە لەکاتی رۆژووشکاندا ئەو خواردنەوانە نەخۆنەوە کە بڕێکی زۆری شەکریان تێدایە، هەروەها گرنگە دووربکەونەوە لە شەربەتی میوە دروستکراوەکان وەك شەربەتی قەیسی، تەمەرهیندی و شەربەتە شیرینەکانی دیکە، چونکە مەترسیی لەسەر تەندروستی دروستدەکەن.

ئاماژە بەوەشدراوە کە باشتروایە لەجیاتی ئەوە ئاو و خواردنەوەی سروشتیی بخورێنەوە وەك شەربەتی میوەکان بخورێنەوە، بەتایبەت ئەوانەی کە هیچ پێكهاتەیەکی دەستکردیان تێدا نییە.