سەردێڕ:

پێنج رێگا بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم

فۆتۆ: 
2020-04-26

21781 جار خوێندراوەتەوە

ڕێگریکردن لە وشکبوونی قوڕگ و دەم و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کهولی و شۆردنی ددان، یارمەتیدەرن بۆ نەمانی بۆنی ناخۆشی دەم.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکی تەندروستییدا ئاماژە بە پێنج ڕێگە دەکات بۆ نەمانی بۆنی ناخۆشی دەم، ئەوانیش:

خواردنەوەی ئاو یامەتیدەرە بۆ کۆنەبوونەوەی بەکتریا لەسەر زمان و ناو دەم.

بەکارهێنانی غەرغەرەی دەم و شۆردنی ددان لەداوی هەر خواردنێکی شیرین یان پێش نوستن.

خواردنی شیو یارمەتیدەرە لە نەمانی بۆنی ناخۆشی دەم و بەهێزکردنی پوک و ددان.

خواردنی لیمۆ دەبێتەهۆی کوشتنی بەکتریای ناو دەم و نەمانی بۆنی ناخۆشی دەم، پەرداخێک ئاو کە چەند پارچە لیمۆیەکی تێدابێت بخۆرەوە، بۆ جەستەش سودی دەبێت.

پاککردنەوەی زمان گرنگە چونکە ڕێژەی میکرۆب و بەکتریای لەسەر کۆدەبێتەوە.

هۆکارەکانی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم، بریتین لە:

١زۆر خواردنی شیرینی.

٢جگەرەکێشان و خواردنەوە کهولییەکان.

٣تێکچوونی باری دەروونی.

٤وشکبوونی قوڕگ و دەم.

٥نەشۆردنی ددان.

٦. زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بۆنی ناخۆش لە دەمدا دروست دەکەن.