سەردێڕ:

١٠ سوودی رۆژووگرتن بۆ تەندروستیی

فۆتۆ: 
2020-04-25

7567 جار خوێندراوەتەوە

رۆژووگرتن لە مانگی رەمەزاندا یەکێکە لە ئەرکەکانی ئیسلام و موسوڵمانان لەم مانگەدا بەدرێژایی رۆژ هیچ خواردن و خواردنەوەیەك ناخۆن، ئەمە جگە لە کاریگەرییە رۆحییەکەی چەندین سوودی گرنگیی بۆ تەندروستیی دەبێت.

وێڕای ئەوەی کەسانێکی زۆر رۆژوودەگرن، بەڵام رەنگە کەمینەیان کاریگەریی و سوودەکانی لەسەر تەندروستیی بزانن، بۆ ئەم مەبەستە گۆڤاری "حیاتك" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی رۆژووگرتن کردوە:

١. رۆژووگرتن یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهرەکان.

٢. سیستمی بەرگریی ئارامدەکاتەوە و یارمەتیدەدات بحەوێتەوە.

٣. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری هەوکردنەکان لە جەستەدا.

٤. ئاستی شەکری خوێن دادەبەزێنێت.

٥. سوتاندنی چەورییەکانی جەستە زیاتر دەکات.

٦. بەسوودە بۆئەو کەسانەی کە کێشەی بەرزە فشاری خوێنیان هەیە.

٧. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەریی قەڵەویی.

٨. وادەکات زیاتر خواردنی بەسوود بخۆن و دووربکەونەوە لە خواردنە ئامادەکراوەکان.

٩. سیستمی بەرگریی بەهێزدەکات.

١٠. یارمەتیدەرە بۆ چارەسەریی کێشەکانی ئالودەبوون.

ژ.ن