سەردێڕ:

ئەو هەڵانەی لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا دەیانکەیت

فۆتۆ: 
2020-04-25

8422 جار خوێندراوەتەوە

مۆبایلی زیرەك بووە بە هاوڕێی رۆژانەی هەموومان و زۆر کەس تەنانەت لەکاتی خەوتنیشدا مۆبایلەکانیان لەخۆیان دوورناخەوە، ئەمەش مەترسیی لەسەر تەندروستیی دروستدەکات.

ماڵپەڕی برایت ساید لەبابەتێکدا ئاماژەی بە پێنج هەڵە کردووە کە هەریەکەمان لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا ئەنجامیان دەدەین، بەم جۆرە:

١- دانانی مۆبایل لە تەنیشت سەرمانەوە وادەکات تیشکە کارۆموگناتیسییەکانی بەڕاددەیەکی زۆر بەر سەر بکەوێت، ئەم تیشکانەش کاریگەریی لەسەر تەندروستیی مێشك دەبێت و زیانی پێدەگەیەنێت.
5 Mistakes We All Make When Using Our Smartphones

٢- بەرکەوتنی بەردەوام بە تیشکی شینی شاشە ئەلیکترۆنییەکان وادەکات هۆرمۆنی میلاتۆنین بەرهەمنەیەت، ئەمەش ئەو هۆرمۆنەیە کە یارمەتیدەرە لە رێکخستنی سیستمی خەو و وادەکات سیستمی خەو تێكبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش باشتروایە بەر لە خەوتن مۆبایل بەکارنەهێنن.
5 Mistakes We All Make When Using Our Smartphones

 ٣- کاتێك شەبەکەی مۆبایلەکەت خراپە باشتروایە بەکارینەهێنیت چونکە کاتێك شەبەکە کز بێت، لە مۆبایلەکەوە ئاماژەی بەهێزدەردەچێت ئەمەش زیانی لەسەر تەندروستیی دەبێت.
5 Mistakes We All Make When Using Our Smartphones

٤- مۆبایلەکەت بەدەستەوە مەگرە و دووری بخەرەوە لە پێستت، چونکە پەیوەندی هەیە لەنێوان مۆبایل و تووشبوون بە شێرپەنجە.
5 Mistakes We All Make When Using Our Smartphones

٥- سەیرکردنی مۆبایل بەشێوەیەکی هەڵە، کاریگەریی لەسەر تەندروستیی جەستە دەبێت و ئەگەر کاتێك سەر دەهێندرێتە خوارەوە بۆئەوەی سەیری مۆبایلەکە بکرێت فشارێکی زیاتر دەکەوێتە سەر بڕبڕەی پشت.
5 Mistakes We All Make When Using Our Smartphones