سەردێڕ:

لە ڕێگەی موبایلی زیرەکەوە پشکنین بۆ کۆرۆنا دەکرێت

فۆتۆ: 
2020-04-25

2636 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی ئەمریکا ئامێرێکی پشکنینی کۆرۆنایان دروستکردووە، کە لە ماوەیەکی کورتدا لە ڕێگەی موبایلی زیرەکەوە ئەنجامی پشکنین دەردەخات.

بە گوێرەی ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی، توێژەرانی زانکۆی ئیڵینۆیس لە ئەمریکا ئەو ئامێرەکان دروستکردووە کە لە ماوەی ٣٠ خولەکدا ئەنجامی پشکنینی بەکتریا و ڤایرۆسەکان ئاشکرادەکات.

توێژەرانی ئەمریکی وتوویانە، ئامێرەکە پەیوەست دەکرێت بە موبایلی زیرەکەوە، ئامێرەکە پارچەیەکی هەیە کە لە ڕێگەیەوە شلەی لوت یان سامپڵی خوێنی لێوەردەگرێت و لەناو ئامێرەکەدا شیکردنەوە دەکرێت و بە سوود وەرگرتن بە کامێرای موبایلی زیرەک ئەنجامی پشکنینەکان ئاشکرادەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئامێرەکە هەستیارە و ئەنجامەکەی وردە، خێراتر لە تاقیگەکان ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەردەخات، نرخی ٥٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ دیاریکراوە.

بریان کەنینهام توێژەری زانکۆکە رایگەیاندووە، "دەکرێت ئەم ئامێرە بۆ پشکنینی سەرنشینانی فڕۆکەکان یاخود ئەو کەسانەی دەچنە پارک و کۆنفرانس و کۆنسێرتەکانەوە، بەکاربهێنرێت".

توێژەرانی ئەمریکا هیواخوازن لە ڕێگەی ئەم ئامێرەوە، بارگرانی لەسەر تاقیگەکانی وڵاتەکانیان کەمبکەنەوە، لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراوە و لە ماوەی رابردووشدا پێنج ملیۆن پشکنینی کۆرۆنا لەو وڵاتە کراوە.

س.س