سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمیی ئاو لە جەستەدا چین؟

فۆتۆ: 
2020-04-23

14088 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێك نیشانەی دیاریکراو لە جەستەدا دەریدەخەن کەسێك بەپێی پێویست ئاو ناخواتەوە، بۆیە باشتروایە ئەو نیشانانە بناسرێنەوە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بەوەکردوە، کۆمەڵێك نیشانە دەریدەخەن جەستە پێویستی بە بڕی ئاوی زیاترە ئەمە لەکاتێکدا کە هەست بە تینوێتیش ناکرێت.

لە دیارترین ئەو نیشانانەش بریتییە لە هەستکردن بە ئازاری توند لە سەردا بەجۆرێك کە دەکرێت بە دەرمان ئازارەکە نەشکێت.

نیشانەیەکی دیکەش بریتییە لە هەستکردنی بەردەوام  بە برسییەتی، لەگەڵ لاوازی جەستە و ماندوێتی بەردەوام بەبێ هۆکار.

ئازاری جومگەکان و کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و قەبزی بەشێکی دیکەیە لە نیشانەکانی کەمی ئاو لە جەستەدا، بۆیە پێویستە رۆژانە بڕى ئاوى زیاتر بخورێتەوە.