سەردێڕ:

زانایان کاتی توانەوەی بەستەڵەکی باکور ئاشکرادەکەن

فۆتۆ: 
2020-04-22

11670 جار خوێندراوەتەوە

توێژه‌رانی ئەڵمانیا پێشبینی دەکەن، لە هاوینی ساڵی ٢٠٥٠دا بەستەڵەکی باکور بەتەواوەتی بتوێتەوە.

ماڵپه‌ری Science Daily بڵاویكردە‌وه‌، توێژەرانی زانکۆی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، بەهۆی کاریگەری گەرمبوونی زەوییەوە شاخە سەهۆڵبەندەکانی بەستەڵەکی باکور بەردەوامن لە توانەوە، بەجۆرێک ئەگەر ماددەی هایدرۆكاربۆن به‌خێرایی و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆریش لە هەوادا كه‌م بكرێته‌وه‌ ناتوانرێت ڕێگە لە توانەوەی سەهۆڵبەندەکان بگیرێت.

دێریک نۆتز لەبارەی توێژینەکەوە رایگەیاندووە، تەنانەت ئەگەر تێکڕای گشتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە خوار دوو پلەی سەدیشدا بهێڵدرێتەوە، تا ساڵی ٢٠٥٠ بەستەڵەکی باکور لەناودەچێت.

ئه‌گه‌ر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زه‌وی له‌ خوار دوو پله‌شدا بهێڵدرێته‌وه‌، كه‌چی دیسان ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌ ٣٠ ساڵی داهاتوودا به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكوور له‌ هاویندا بتوێته‌وه‌.

ئەمە لەکاتێکدایە بە بڕوای بەشێکی زۆری زانایانی ژینگە و كەشوهەوا ئەگەر لە ١٠ بۆ ١٥ ساڵی داهاتوودا هیچ هەنگاوێكی جدی بۆ سنوورداركردنی زیادبوونی ڕێژەی گازەكانی قەتیسبوونی گەرمی لە هەوادا نەگیرێتەبەر چارەنوسی مرۆڤایەتی و ئاژەڵانیش دەکەوێتە مەترسیەوە.

س.س