سەردێڕ:

ئایا پیسبوونی هەوا کاریگەری لەسەر توشبووانی کۆرۆنا دەبێت؟

فۆتۆ: 
2020-04-21

1109 جار خوێندراوەتەوە

دوو توێژینەوە دەریانخستووە، بەرزی ڕێژەی پیسبوونی هەوا مەترسی گیانلەدەستدانی زیاتری توشبووانی کۆرۆنای لێدەکەوێتەوە.

توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکا، دەریخستووە، "ئەو وڵاتانەی پیسبوونی هەوا تیایاندا زۆرە، ڕێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تیایاندا ١٥% زیاترە".

هاوکات زانکۆی میونخ لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی رایگەیاندووە، "پەیوەندی لە نێوان ئەو حاڵەتەکانەی بە قورسی توشی کۆرۆنابوون لەگەڵ پیسبوونی هەوای ئەو ناوچەیەی کە لێی دەژین هەیە".

فرانچێسکا دۆمینیجی توێژەری زانکۆی میونخ لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، "هیواخوازین ئەنجامی توێژینەوەکە هۆکاربێت بۆ ڕێگریکردن لە پیسبوونی زیاتری هەوا".

لەلایەکی دیکەوە ماریا نەیرا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە ماڵپەڕی بی بی سی وتووە، ئەو وڵاتانەی کە پیسبوونی هەوا تیایاندا لە ئاستێکی بەرزدایە، لە نێویشیاندا وڵاتانی ئەمریکای ناوەند، ئاسیا و ئەفریقا، پێویستە هەوڵی زیاتر بۆ روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بدەن.