سەردێڕ:

زیانەکانی خواردنی شەکری دەستکرد لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2020-04-21

10369 جار خوێندراوەتەوە

شەکر یەکێکە لەو بەرهەمە دەستکردانەی جگە لەوەی تامێکی خۆشی هەیە، زیانێکی زۆریش بە جەستە دەگەیەنێت، وەک تێکچوونی پێست و توشبوون بە نەخۆشییە جیاوازەکان.

ماڵپەڕی WebMD ئاماژەی بەوەکردووە، جەستە پێویستی بەو جۆرە شەکرە دەستکردانە نییە، بەڵکو دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو شەکرە سروشتییانەی لە میوە و سەوزەوات و بەرهەمە شیرەمەنییەکان و دانەوێڵەکاندا هەیە شەکری پێویستی دەست بکەوێت.

دەستەی دڵی ئەمریکی بڕی شەکری تەندروستیی بۆ جەستە دیاریکردووە، خواردنی شەش کەوچک شەکر بۆ چا کە تێکڕایی دەکاتە ٢٥ گرام و بۆ جەستەی ئافرەتان و نۆ کەوچک شەکر لە چادا کە دەکاتە تێکڕایی ٣٦ گرام بۆ پیاوانە، بەڵام ڕۆژانە خەلکی ڕاهاتوون بڕێکی زیاتر بەکاربهێنن وەک ٢٢ کەوچک شەکر بۆ چای ڕۆژانەیان کە دەکاتە ٨٨ گرام، ئەمەش برێکی زیادەیە بۆ جەستە، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەر قوتویەک لە خواردنەوە گازییەکاندا بڕی ١٠ کەوچک شەکری تێدایە، جگە لە زیان هیچ سودێک بە جەستە ناگەیەنێت.

ئەو زیانانەی کە شەکرە دەستکردەکان بە جەستەی دەگەیەنن:

-زیادبوونی کێشی لەش

-نەخۆشییەکانی دڵ

-نەخۆشی شەکرە

-بەرزبوونەوەی فشاری خوێن

-بەرزبوونەوەی ئاستی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش

-نەخۆشییەکانی جگەر

-کلۆربوون و  ڕەشبوونی ددان

- کەمخەوی و زیادکردنی ئارەقکردنەوە

- تێکچوونی میزاج

-هەوکردنی جومگەکان

-دروستبوونی کلس و بەردی گورچیلە