سەردێڕ:

ئەگەر لەسەر قۆڵت ئەم نیشانەیە هەیە رەنگە لە کۆرۆنا دوور بیت

فۆتۆ: 
2020-04-20

27539 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر تەماشای بەشی سەرەوەی قۆڵی چەپت، نزیک لە شانت بکەیت، ئەوا رەنگە نیشانەیەک ببینیت کە لە بیرتچۆتەوە کەی دروستبووە و بەلاتەوە گرنگ نەبووە، ئەوە نیشانەی ئەو ڤاکسینەیە کە لە منداڵیدا دژی نەخۆشی سیل و لە رێگەی دەرزییەوە لێتدراوە، کە پێدەچێت ئێستا لە توشبوون بە کۆرۆن دوورتبخاتەوە.

میدیاکان بە گرنگییەوە باس لەو نیشانەیەی سەر قۆڵی چەپ دەکەن کە لە ساڵی ١٩٢١دا، دوو زانای فەڕەنسی پەرەیان بە ڤاکسینەکەی دا و دواتر، ساڵانە ١٣٠ ملیۆن منداڵی پێدەکوترا. ساڵی داهاتوو یادی ١٠٠ ساڵەی دۆزینەوەی ڤاکسینی نەخۆشی سیلە.

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی میدیاکانی چین، ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان زۆر کەمترە لەناو ئەو کەسانەی لە منداڵیدا ڤاکسینی سیلیان وەرگرتووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، توێژینەوەیەک کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەریخستووە، لەو وڵاتانەدا کە پێکوتەی دژ بە نەخۆشی سیل بۆ هاوڵاتییەکانی بەکارهاتوون، ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا تیایاندا شەس هێندە کەمترە وەک لە وڵاتانی دیکە.

لە ئێستادا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکات و بووەتە جێی مشتومڕی کۆمەڵگای زانستی جیهانی.

ئەگەرچی لە ئێستادا بەهۆی بنەبڕکردنی نەخۆشیەکە لەو وڵاتانەدا، کوتانی دژ بە نەخۆشی سیل لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان راگیراوە، بەڵام رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، ئەو وڵاتانەی کە نەخۆشی سیلیان تێدا بڵاوە، پێویستە بەردەوامبن لە کوتانی منداڵانی تازە لەدایکبوو بەو پێکوتەیە.

هـ.ب