سەردێڕ:

نەعنا چ کاریگەریکی لەسەر تەندروستیی پیاوان هەیە؟

فۆتۆ: 
2020-04-20

22257 جار خوێندراوەتەوە

گەڵای نەعنا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستیی هەیە و یەکێكە لەو ڕووەکانەی کە لە کۆنەوە بۆ چارەسەری جۆرەها نەخۆشی بەکارهاتووە وەك سەر ئێشە و کەمخەوی و دڵتێکهەڵاتن، بەڵام زیادەڕۆیی کردن لە خواردنیدا ئەگەری هەیە زیان بە پیاوان بگەیەنێت.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردووە، نەعنا سوودی هەیە بۆ ئەو ژنانەی کە ڕێژەی هۆرمۆنی پیاوانە لە جەستەیاندا بەرزبووەتەوە و مووی جەستەیان زیادی کردووە، بەجۆرێك خواردنەوەی چای نەعنای کوڵاو وادەکات هۆرمۆنی ئافرەتان لە خوێنیاندا بەزرببێتەوە و لە بەرامبەردا هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە خوێنیاندا داببەزێت و مووی جەستەیان کەمبکات.

بۆ ئەو مەبەستەش زانایان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆمەڵێك لێکۆڵینەوەیان لەسەر مشکی تاقیگە کردووە، لەسەرەتادا نەعنای کوڵاویان پێداون لەجیاتی ئاو، دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی کورت زانایان بینیویانە کە ڕاددەی هۆرمۆنی تێستۆسترۆن لە خوێنیاندا کەمبووەتەوە، هەروەها کاری کۆئەندامی زاوزێیان بەجۆرێك تێكچووە کە چارەسەری نەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە پزیشکان لە پەیمانگای ڕووسی بۆ ئەندامی زاوزێ دڵنیایی ئەوەیانداوە، نەعنا دەکرێت ببێتە هۆی دابەزاندنی ئارەزووی سێسکی و لاوازبوونی ئەندامی زاوزێ.

هەروەها پزیشکان لە ئەمەریکا ئاماژەیان بەوەکردووە، خواردنەوەی نەعنای کوڵاو بۆ ماوەیەکی زۆر وادەکات ڕاددەی مووی جەستەی پیاوان کەمببێتەوە و لەگەڵ کاتدا نیشانەکانی جەستەی ئافرەتان لەسەر جەستەی دەربکەوێت، هەروەها چالاکی سپێرمەکانی لاواز دەبێت.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پزیشکان ڕێنمایی ئەوە دەدەن کە چای نەعنا بەشێوازێکی هاوسەنگ و پێویست بخورێت ئەوا زیانی بۆ پیاوان نابێت بە مەرجێك زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی نەکرێت.

ب.ع