سەردێڕ:

دوای لێدوانەکانی ترەمپ نرخی زێڕ دابەزی

فۆتۆ: 
2020-04-18

23922 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەچەند قۆناغێک رێکارەکانی رێگریی لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەمدەکەنەوە، نرخی زێڕ بە رێژەی نزیکەی ٢% دابەزی و نرخی یەک ئۆنسە لە هەزار و ٧٢٠ دۆلارەوە بۆ هەزار و ٦٨٣ دۆلار دابەزی.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، دوای گەڕانەوەی هیوا بۆ کردنەوەی بەشێک لە بازاڕ و کەرتە ئابورییەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ بە رێژەی ٢% دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک کیلۆش لە ٥٥ هەزار و ٣٠٠ دۆلارەوە بۆ  ٥٤ هەزار و ١٧٥ دۆلار دابەزی.

کردنەوەی کەرتی ئابوری ئەمریکا دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئابوری جیهان و مارکێتی جیهانی دابنێت و ئەو وڵاتەش نایەوێت ئابورییەکەی وەکو چین توشی کورتهێنان ببێتەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کەرتی ئابوری وڵاتان و بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینەوە، لە دوو هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی رابردوودا تۆمارکرد.