سەردێڕ:

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا

فۆتۆ: 
2020-04-13

21386 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٦٨٦ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٤ دۆلار و ٢٢ سەنتە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٤ هەزار و ٢٢٥ دۆلار.

 هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە  ٢٤٨ ھەزار دینارە.

 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٨٢ ھەزار دینارە.

 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣١٥ ھەزار دینارە.

 ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جیهان بە دۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێت و لێکەوتەی ئەو دۆخەش وایکردووە نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی خۆی داببەزێت، بەڵام نرخی زێڕ و دۆلار بەرزببنەوە.

س.س