سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

فۆتۆ: 
2020-04-12

93203 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بۆ ١٢٢ هەزار و ٥٠٠ دینار دابەزی و نرخی دراوەکانی دیکەش تا رادەیەک جێگیرن.

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاردا نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی لە ١٢٤ هەزار و ٢٥٠ دینارەوە بۆ ١٢٢ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی دابەزی.

 نرخی دراوەکانی دیکە بەم شێوەیەیە:

نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠  یۆرۆ بە  ١٣٥ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی  ٧ هەزار و ٧٠٠ دینارە.

نرخی ١٠٠  لیرەی تورکی بە  ٢٥ هەزار دینارە.

دابەزینی نرخی دۆلاری ئەمریکی لەکاتێکدا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٢٥ هەزار دیناری عێراقی.