سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2020-04-07

31843 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٦٦٥ دۆلار و نرخی یەک کیلۆش بۆ ٥٣ هەزار و ٦٠٥ دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٦ی نیسانی ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە رێژەی ٢ ٪ بەرزبووەوە بە جۆرێک لە هەزار و ٦٣٠ دۆلارەوە گەیشتە هەزار و ٦٦٥ دۆلار، هاوکات، نرخی یەک کیلۆش لە ٥٢ هەزار و ٢١٨ دۆلارەوە گەیشتە ٥٣ هەزار و ٦٠٥ دۆلار و نرخی یەک گرامیش لە ٥٢ دۆلارەوە بۆ ٥٣ دۆلار و ٦٠ سەنت بەرزبووەوە

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٤٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٨٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣١٢ ھەزار دینارە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جیهان بە دۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێت و لێکەوتەی ئەو دۆخەش وایکردووە نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی خۆی داببەزێت، بەڵام نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.