سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا

فۆتۆ: 
2020-04-01

24685 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ی نیسانی ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٥٨٧ دۆلار و نرخی یەک گرامیش ٥٠ دۆلار و ٩٠ سەنتە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٠ هەزار و ٩٩٦ دۆلار.

هاوکات بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٣٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٧٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٠٨ ھەزار دینارە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جیهان بە دۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێت و لێکەوتەی ئەو دۆخەش وایکردووە نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی خۆی داببەزێت، بەڵام نرخی زێڕ و دۆلار بەرزببنەوە.