سەردێڕ:

ئەمریکا سزاى بەسەر چەند کەسایەتى و کۆمپانیایەکى ئێرانیدا سەپاند

فۆتۆ: 
2020-03-27

3529 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا ١٥ کەسایەتى و کۆمپانیای ئێرانی خستە لیستى سزاکانى وڵاتەکەى کە لەناویاندا چەند کەسایەتییەکى عێراقیشی تێدایە.

ئاژانسی میهرى ئێرانى بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسایەتییانەى عێراق کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە برییتن لە محەمەد سەعید بەهادلی، موحەمەد غەریفی، عەدنان حەمیداوی، عەدنان یونس جاسم، کەسایەتییە ئێرانییەکانیش عەلی فەرهان ئەسەدی، عەلی ڕەزا فەداکاری، مەهدی قاسم زادەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە لیستى سزاکانى ئەمریکا، کۆمپانیاکانی سەهامی تایبەتی موتاجری نوین مەدائین، کۆمپانیای سامان شیمی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی شوێنە پیرۆزەکانیشی تێدایە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە (٧ی ئابی٢٠١٨) قۆناغى یەکەمى سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران چووە بوارى جێبەجێکردنەوە، کە ئاڵوگۆڕى دۆلار و بازرگانى کانزاکان و پرۆگرامەکانى پەیوەست بە پیشەسازى و کەرتى ئۆتۆمبێلى گرتەوە.

لەوکاتەوە ئەمریکا چەندین جۆرى ترى سزاى بەسەر بەشێک لە کەسایەتى و بەرپرسی باڵا و کۆمپانیاکانى ئێراندا سەپاندووە و تا ئێستاش بەردەوامە.