سەردێڕ:

نرخى زێڕ بەرزترین ئاستى لە حەوت ساڵى رابردوودا تۆمارکرد

لە ٢٠١٣وە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە
فۆتۆ: 
2020-02-22

22189 جار خوێندراوەتەوە

نرخى زێڕ لە ماوەى حەوت ساڵى رابردوودا بەرزترین ئاستى تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆى زۆرى خواست لەسەرى بەتایبەتى دواى زیادبوونى ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهاندا.

لە مامەڵە بازرگانیەکانى جیهاندا ئەمڕۆ شەممە ٢٢ى شوباتى ٢٠٢٠، نرخى یەک ئۆنسە زێڕ بە ١٦٤٥ دۆلار بووە، کە لە سەرەتاى مانگى شوباتى ٢٠١٣ وە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

جۆن شارما، شارەزاى ئابورى لە بانکى نیشتمانى ئوسترالیا رایگەیاند، سەرنجدانى سەرەکى لەسەر کڕینى زێڕ بەهۆى ناڕونییەکان لە خێریى بڵاووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوەیە لە جیهاندا، کە کاریگەرى کردووەتە سەر کەرتى گەشتیارى و گەشەپێدان و بەوەش خواست لەسەر کڕینى کانزاى زێڕ زۆر دەبێت.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٥٨ دۆلار و ٤٥ سەنتە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٣ دۆلار و ٤٤ سەنتە.

نرخى زیو یەک ئۆنسە بۆ ١٨ دۆلار و ٤٥ سەنت بەرزبووەوە کە بەرزترینە لەماوەى کانونى دووەمى ساڵى ٢٠١٧ وە تا ئێستا.

هاوکات نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێم بۆ ئەمڕۆ ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠ بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٣٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٧٦ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣١٥ ھەزار دینارە.

ب.ب