سەردێڕ:

ئەندامێکى ئەو خێزانەى لە ئێران دەرمانخواردکران گیانى لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-12-10

13722 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ، ژنی ئەو خێزانەی کە لە ئێران دەرمانخوارد کران و ئاگریان تێبەردرا، گیانى لەدەستدا.


ئەمڕۆ، ژنی ئەو خێزانەی کە لە ئێران دەرمانخواردکران و ئاگریان تێبەردرا، گیانى لەدەستدا.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنەکە لە نەخۆشخانەى ئورمییە کە چارەسەری بۆ دەکرا، گیانى لەدەستداوە.

گیانلەدەستدانى ئەو ژنە دواى ئەوە هات کە سەرەتاى ئەم مانگە، ژنەکە بە مەبەستى منداڵبوون لەگەڵ هاوسەرەکەیی و دایکیدا روویان لە ئێران کرد، بەڵام بەر لە چوونیان بۆ نەخۆشخانە لەلایەن چەند کەسێکەوە پارەکەیان لێسەنرا و ژن و پیاوەکەیان دواى دەرمانخواردکردنیان ئاگریان تێبەردرا و چەقۆشیان لە دایکى ژنەکە دا.