سەردێڕ:

مەزڵوم کۆبانێ: لەکاتی کۆبونەوەی ترەمپ و ئەردۆغاندا تورکیا هێرشی کردووەتە سەر تلتەمر

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات
فۆتۆ: میدیاکان
2019-11-14

3468 جار خوێندراوەتەوە

مەزڵوم کۆبانێ ڕايگەياند لەکاتی کۆبونەوەی ڕەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکيا و دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمريکا هێزەکانی تورکیا هێرشیانکردووەتە سەر شارۆچکەی تلتەمر.

مەزڵوم کۆبانێ لە تويتێکدا نوسيويەتی، لەکاتی کۆبونەوەکەدا تورکيا هێرشی کردوەتە سەر تلتەمر کە زۆربەی کریستيانن و دەشڵێت هێرشکەی تورکیا بووە هۆی ئاوارەبوونی خەڵکێکی زۆر، ئەمەش پێشێلکارییەکی روونە بەرامبەر بە رێککەوتنی ئاگربەستەکە.

کۆبانێ ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان تورکیا و ئەمریکا تاوەکو ئێستا تورکیا هەزار و ١٠٠ کیلۆمەتری لە ناوچەکە داگیرکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدايە لە کۆبونەوەی دوێنێی تڕەمپ و ئەردۆغاندا سەرۆکی ئەمريکا ڕايگەياند پەیوەنییەکانیان لەگەڵ تورکیا زۆر باشە و ئاگربەستیش جێبەجێکراوە.