سەردێڕ:

ڕۆژئاوای کوردستان.. دژی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ خۆپیشاندان کرا

خۆپیشاندانی حەسەکە، ڕۆژئاوای کوردستان
فۆتۆ: NRT
2019-11-13

2704 جار خوێندراوەتەوە

لە بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە دژی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرا.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران دروشم بۆ پشتگیری لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێنەوە و ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەردۆغان بە سەردانێک گەیشتووەتە واشنتن وابریارە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و پێشبینی دەکرێت، پرسی ڕۆژئاوای کوردستان پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەی نێوانیان بێت.