سەردێڕ:

تاتۆیەکی زیرەك دروستدەکرێت کە چاودێری تەندروستیت دەکات

فۆتۆ: 
2019-11-11

1742 جار خوێندراوەتەوە

گروپێك لە توێژەران لە کۆلێژی ئەندازیاری و زانستەکان لە زانکۆی نانجینگ لە چین رایانگەیاندووە کە شاشەیەکی زیرەکی بەرەوپێشچوو و نەرم و تەنکیان دروست کردووە کە وەك تاتۆ بە پێستەوە دەلکێت و چەندین زانیاری گرنگ نیشاندەدات.

 لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم شاشەیە بۆ چاودێریکردنی کاتی راکردن بەکاردێت، یاخود پەیوەندی داردەکرێت بە مۆبایلی زیرەکەوە تا بزانن کێ پەیوەندیتان پێوە دەکات، ئەم زانیارییانە راستەوخۆ لەسەر پێستی کەسەکە دەردەکەوێت.

 ئەم داهێنانە نوێیە کە ناوی "ئاسێل"ی لێنراوە، لە چینێکی شەفافی کارۆروناکی پێكدێت کە لە کۆمەڵێك تەنی ورد پێكهاتووە کە رووناکییەکە جێگیر دەکات و لەنیوان دوو چین لە ئەلکترۆداتی زیو جێگیر کراوە.

 ئەو ماددە وردیلانەی لە ناو ئەو شاشە مەتاتییەدا هەن وادەکەن زیاتر لە هەر تەنێکی دیکە رووناکی بدات، ئەمەش وادەکات کەسەکە بتوانێت لە ژوورێکی تەواو رووناکدا نوسینەکانی سەر شاشەکە ببینێت.

 ئەوەی وادەکات کە ئەم شاشەیە زۆر گرنگ بێت، ئەوەیە کە بە شێوەیەکی سەلامەت بە پێستەوە دەلکێت، هەروەها رووناکییەکی بەتین و روون دەداتەوە تەنانەت لەو کاتانەشدا کە ڤۆڵتییەی نزمە، هەروەها بڕێکی کەم وزە دروستدەکات کە لە ٤٥ پلەی سەدی زیاتر نابێت.

 لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر دیشنگ کۆنج وتی: ئەم شاشانە هەستەوەری پێستیان تێدایە کە بەردەوام ئاستی لێدانی دڵ و فشاری خوێن و ئۆکسجین و تەنانەت گلۆکۆزی خوێن چاودێری دەکات، هەروەها شاشەکە ئاستیی ئەمانەش بەشێوەی زانیارییەکی ئاشکرا نمایشدەکات، ئەم تایبەتمەندییەش گرنگە بۆ ئەو کەسانەی راهێنانی وەرزشی دەکەن.

 ئەم شاشەیە (تاتوو) پێویستی بەوە نییە کە هیچ سیمکارت یان ئامێرێكی لە ژێر پێستدا بۆ بچێندرێتەوە و تەنها لەسەر پێست دەوەستێت.

 دیشنگ کۆنج و گروپەکەی پێیان وایە کە شاشەکانی ئەسێل دەکرێت بەم نزیکانە لەو ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییانەدا بەردەست بێت کە ئامێرە زیرەکەکان دەفرۆشن بەتایبەت ئەوانەی لە دەست دەکرێت.