سەردێڕ:

​سەرۆکى لیژنەى هەموارکردنەوەى دەستوری عێراق دیاریکرا

فالح سارى، سەرۆکى لیژنەى هەموارکردنەوەى دەستورى عێراق
فۆتۆ: 
2019-11-11

3477 جار خوێندراوەتەوە

فالح سارى، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکى لیژنەى هەموارکردنەوەى دەستوری عێراق دیاریکرا.

لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستور بە سەرۆکایەتی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوەوە و تێیدا سەرۆکی لیژنەکەیان دیاریکرد.

فالح سارى کە ئەندامى پەرلەمانى عێراقە لە کوتلەى حیکمەى سەر بە عەممار حەکیم، دوای دەستنیشانکردنی بە سەرۆکی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسی کرد.

فالح سارى ڕایگەیاند، کۆبونەوەکانى لیژنەی نوسینەوەی دەستور بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەى هەموو هەموارە دەستورییەکان تەواودەبن.

ئاماژەى بەوەشکرد، کە نەتەوەیەگرتووەکان هاوکارى لیژنەکە دەبێت و کۆبوونەوەش لەگەڵ شارەزایانى دەستورى نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنجام دەدرێت، کە لە کۆتایى ئەم هەفتەیە دەگەنە عێراق.