سەردێڕ:

​عێراق بودجەیەکی بۆ پەرەپێدانى پارێزگاکان دابینکرد

فۆتۆ: 
2019-11-11

17212 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى عێراق لە بودجەى پەرەپێدانى پاریزگاکاندا پارەى بۆ شارەکان تەرخانکردوو، کەرکوکیش ٢٥٦ ملیار دینارى بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ى تشرینى دووەمى، ٢٠١٩، وەزارەتى پلاندانانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، حکومەت بڕى پێنج ترلیۆن و٧٨٢ ملیارو ٤٠٨ ملیۆن دینارى لە بودجەى ئەمساڵ بۆ پەرەپێدانى پارێزگاکان تەرخانکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو بڕە پارەیە، کەرکوک ٢٥٦ ملیار دینارى بۆ دیاریکراوە و  بەغدا ٩٦٤ ملیار دینار و نەینەوا ٥٣٢ ملیارو ٨٧٤ ملیۆن دینار و  بەسرە یەک ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دینار و دیالەش ١٨٢ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

تەرخانکردنى بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان، لەساڵى ٢٠١٤ وە و بە هۆى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا پارێزگاکانى هەرێم ناگرێتەوە، ئەمەش وایکردووە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لەشارەکانى هەرێمى کوردستان بەشیوەیەکى سست جێبەجێبکرێت.