سەردێڕ:

​ئاژانسی وزەى ئەتۆم: ئێران ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی پێشێلکردووە

فۆتۆ: 
2019-11-11

994 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی  نێودەوڵەتی وزەى ئەتۆم ڕایگەیاند، ڕژێمی ئێران ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ وڵاتانی زلهێزدا پێشێلکردووە و دەستیکردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم.

ئاژانسی  نێودەوڵەتی وزەى ئەتۆم لەڕاپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، ئێران دەستیکردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە وێستگەى ئەتۆمی فۆردیۆ کە یەکێکە لە وێستگە  گەورەکانی ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا ئێران  زۆر زیاتر لەو بڕەی کە ڕێککەوتنەکە دیاریکردووە، یۆرانیۆم دەپیتێنێت و  ژمارەیەک لە ئامێرە پێشکەوتووەکانی بواری ئەتۆمی خستووەتەوە کار.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ ئێران ڕایگەیاند، بڕی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەرزکردووەتەوە و بەردەوامیش دەبێت لە زیادکردنی تا ئەو کاتەى گەمارۆکانی سەری هەڵدەگیرێن.