سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بازاڕێکی میللی تایبەت بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا

فۆتۆ: 
2019-11-11

4459 جار خوێندراوەتەوە

لە بەریتانیا، بازاڕێکی میللی تایبەت بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە جێی خۆشحاڵی کڕیارە ئاسیاییەکان و بەریتانییەکانیش.

شەقامی ئیجوار کە یەکێکە لە شەقامەکانی شاری لەندەن، لە ئێستادا سیمایەکی ئاسیایی وەرگرتووە، بەوەی بووەتە بازاڕێکی میللی بۆ خاڵکانی وڵاتانی ئاسیا.

لەو بازاڕەدا هەریەکە و لە نەتەوەی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقاڵی ڕێکخستن و فرۆشتنی کاڵاکانی خۆیانن، یەکێک لە فرۆشیارەکان باس لەوە دەکات، "لێرە کورد و عەرەب و فارس و هەموو نەتەوەکانی دیکە پێکەوە کار دەکەن و هەست بە غەریبی ناکەیت".

بەدەر لە کاڵا و شتومەک، لەو بازاڕەدا خواردنی نەتەوە جیاوازکانی ڕۆژهەڵاتیش پێشکەشی کڕیاران دەکرێت، بە تایبەتیش بە ناوی شار و شوێنەکانی کوردستانەوە، لەو بارەیەوە یەکێک لە فرۆشیارەکان کە نانەواخانەی هەیە باس لەوە دەکات، "هیچ بەربەستێکمان نەبووە لە کردنەوەی ئەو بازاڕەدا و خەڵکی بەریتانیاش زۆر پێشوازیمان لێدەکەن، هەروەها تامی خوارنەکان دەکەن و خوارنەکانیان پێخۆشە".

شەقامی ئێجوار یەکێکە لەو شەقامانەی دەکەوێتە ناو جەرگەی شاری لەندەن و درێژییەکەی ١٤ کیلۆمەترە، کە لە ساڵی ١٧٧١ بەنیادنراوە، لە ئێستاشدا بە هۆی کردنەوەی بازاڕێکی میللی لەو شێوەیە، سیمایەکی نوێی وەرگرتووە.