سەردێڕ:

زنجیرەیەک تەقینەوە لە قامیشلۆ ڕوویدا

شەش هاوڵاتی شەهیدبوون
فۆتۆ: 
2019-11-11

2551 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، قامیشلۆ ، تائیف گۆران 

زنجیرەیەک تەقینەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری قامیشلۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە شەش کەس شەهیدبوون.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند ، کەمێک پێش ئێستا  دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقیونەتەوە و بە هۆیەوە شەش کەس شەهیدبوون و ٢١ی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی وت، تەقینەوەیەکی تر کە بۆمبێکی چێنراو بووە لە نزیک کڵێسایەک لە ناو شارەکە تەقیوەتەوە.

تا ئێستا کەس بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە و ئاماری فەرمی شەهید و بریندارەکانیش بڵاونەکراوەتەوە

ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئارامی ناوچەکان تێکچووە و تەقینەوە لەچەند شارێک ڕوویانداوە.