سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پشیلەیەک ڕێگە لە کەوتنەخوارەوەی منداڵێک دەگرێت

وێنەیەک لە ڤیدیۆکە
فۆتۆ: سەرچاوەکان
2019-11-11

26245 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، لە شاری بۆگۆتای وڵاتی کۆڵۆمبیا، لەوکاتەی منداڵێکی بچوک کە ھێشتا پێی نەگرتووە، دەیەوێت لە پلیکانەکانی ئەو خانووەی تێیدایە بەرەو خوارەوە بێت، پشیلەیەک، کە وا پێدەچێت پشیلەی ماڵیی خۆیان بێت، بەخێرایی بەرەو منداڵەکە دەچێت و ڕێی کەوتنەخوارەوەی لێدەگرێت.

ئەگەر منداڵەکە بکەوتایەتە خوارەوە، ئەوا ئەگەری مردنی لێدەکەوتەوە، بەڵام پشیلەکە ڕزگاریکرد.