سەردێڕ:

سبەى موچەى ئەم وەزارەتە دابەش دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-11-11

69497 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میداى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ڕۆژی سێشەممە موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژى سێشەممە ١٢ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ موچەى مانگى ئابى وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.

تا ئێستا نۆ موچە بەبێ پاشەکەوت دابەشکراوە و ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و، موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

ماوەى چەند ساڵێکە بەهۆى کێشەى نێوان حکومەتى هەرێم و ناوەند گرفت بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران لە هەرێم دروستبووەو بەوهۆیەشەوە حکومەت تواناى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى نییە و بۆیە زۆرجار دابەشکردنى موچە دوادەکەوێت.