سەردێڕ:

موراد قەرەیڵان: چوونی هێزەکانی جیهان بۆ رۆژئاوای کوردستان سودی هەیە

موراد قه‌ره‌یلان - ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2019-11-07

5257 جار خوێندراوەتەوە

موراد قەرەیڵان ڕایگەیاند، ئەگەر ئێستا هێزەکانی جیهان بچنە رۆژئاوای کوردستان ئەوە زیان دروست ناکات و سودی هەیە، چونکە کێشەی کورد هەرچەند بە نێودەوڵەتی بکرێت، ئەوەندە لە بەرژەوەندی کورددایە.

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ستێرک تی ڤی ڕاشیگەیاند: دەوڵەتانی هەرێمەکە سەد ساڵە زوڵم لە کورد دەکەن، دڕندەیی دەکەن، بەڵام تا ئێستا جیهان دەنگی کوردی نەدەبیست، بەڵام ئیتر دەنگی گەلی کورد و کوردستان دەگاتە هەموو جیهان.

قەرەیلان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا ئامانج و داواکاری تورکیا بەدینەهاتووە، بەڵام هێشتا سوورە لەسەری، لەوانەیە گرێ سپی و سەرێکانی لە لایەن داگیرکەرانەوە داگیرکرابێت، بەڵام گەلی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ناو دڵی جیهاندا پشتگیریەکی زۆریان لێکرا. ئەوەشی وتووە، ڕەوش و ڕووداوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشانەی ئەوەیە، کورد لە سەر پێیە، ئامانج و پیلانی داگیرکەران سەرنەکەوتن و لە ڕاستیدا کورد سەرکەوت.