سەردێڕ:

تورکیا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی قەتەر دەکات

دیمەنێک لە هێرشەکانی تورکیا
فۆتۆ: میدیاکان
2019-11-03

6616 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەو ڕەخنە و ناڕەزایەتییە جیھانیانەی لەدوای ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان درووستبوون، وڵاتی تورکیا سوپاسی قەتەر-ی، لەبەرامبەر ئەو ھاوکارییانەی لە ماوەیەی شەڕەکەدا پێیبەخشیوە، کرد.
ئەمڕۆ ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە تویتێکدا نوسیویەتی، "لە کۆبوونەوەماندا لە دەوحە، سوپاس و پێزانینی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیامان گەیاندە ئەمیری قەتەر".
بەپێی سەرچاوە ھەواڵییەکان، ھەر ئەمرۆ چاوشئۆغڵو چاوی کەوتووە بە ھاوتا قەتەرییەکەیی و گفتوگۆی چەند دۆزێکی ھەرێمییان کردووە و لەناویشیاندا ئەو قەیرانەی لە سوریادا ھەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو ھێوربوونەوە دەڕوات و لەئێستادا، سوپای تورکیا و پۆلیسی ڕوسیا، پێکەوە لە ھەندێک لە ناوچەکانی سەر سنوور دەورییە دەکەن و ھەسەدەش بە وتەی خۆیان بە تەواوەتی لە ناوچە سنوورییەکان کشاونەتەوە. قەتەریش ھەر لە سەرەتای ھێرشەکانی تورکیاوە، ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە بەو ھێرشانەی تورکیا ناڵێت داگیرکاریی و تورکیا سنوورەکانی خۆی دەپارێزێت.