سەردێڕ:

ئیلهام ئەحمەد: هەسەدە ئامادەیە بچێتە نێو سوپای سوریاوه

فۆتۆ: 
2019-11-01

7862 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ حكومەتی سوریا ڕێكبكەون سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ناوچەكە ، ئەوا ئامادەن بۆ چوونەپاڵ سوپای سوریا.

ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بە ئاژانسی سپۆتنیگى ڕووسى ڕاگەیاند، هێزە كوردییەكان لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامادەن بۆ چوونەپاڵ سوپای سوریا بەڵام بەمەرجى ئەوەى دووبارە داڕشتنەوە لە پێكهاتەی سوپاى سوریادا بکرێت .

ڕاشیگەیاند ، هەرکاتێکیش لەگەڵ حكومەتی سوریا ڕێككەوتن لە بارەی بەڕێوەبردنی ناوچەكەوە ئەوا ئامادەن بۆ چوونە پاڵ سوپای سوریا، ئەو پرسە شتێك نیە كە لە ماوەی کاتژمێرێکدا ڕووبدات پێویستى بەخوێندنەوەى ورد وبابەتیە. 

ئاماژەى بەوەشکرد، بەرلە هەرهەنگاوێک پێویستە دانوستان لەگەڵ حکومەتى دیمەشق بکرێت دەبێ ڕێكبكەوین لەبارەی چۆنێتی چوونەناو ڕیزەكانی سوپای سوریا، نەك بەجۆرێك بگەڕێینەوە نێو سوپا وەك تاوانبارتەماشا بکرێین.

 ئەوە لەکاتێکدایە مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ئەوان کۆڵنادەن هەتا داواکارییەکانیان لە دەستووردا نەچەسپێنن (ئەوان داوای دەستورێکی فیدراڵی دەکەن و دەیانەوێت خۆیان خۆیان بەڕێوەبەرن).