سەردێڕ:

مستەفا بالی: ئێستا تورکیا تۆپبارانی گوندەکانی سەرێکانی دەکات

مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)
فۆتۆ: میدیاکان
2019-10-31

2117 جار خوێندراوەتەوە

مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندەکانی نزیک لە سەرێکانی دەکات.

وتەبێژی هەسەدە زیاتری نوسیوە، "ئەمرۆ تورکیا لە تۆپبارانکردنی شارۆچکەی زەرکان و دەوروبەری دەستی نەپاراستووە".

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ڕۆژئاواش، ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی ئەو ناوچەیە برینداربوون.

ئەمرۆ مەزڵوم کۆبانی لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، تورکیا پابەند نەبووە بە ئاگربەستەوە و بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئاماژەی بەوەشدابوو کە سوپای تورکیا و گروپە هاوپەیمانەکانی پابەندی ئاگربەست و ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئەمریکا نەبوون.