سەردێڕ:

عەفرین.. لە تەقینەوەیەکدا ٨ کەس کوژران

تەقینەوە - عەفرین
فۆتۆ: میدیاکان
2019-10-31

1712 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمرۆ تەقینەوەیەکی بەهێز شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانی هەژاندووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز-یش بڵاویکردووەتەوە، ئوتومبێلێک تەقیوەتەوە لە بەردەم مارکێتێکدا و لە تەقینەوەکەدا بەلایەنی کەمەوە ٨ کەس کوژراون.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، تەقینەوەکە بە نزیکەیی ٣٠ برینداریی لێکەوتووەتەوە.

شاری عەفرین کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن، لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٨ەوە بەیارمەتی سوپای تورکیا، کەوتووەتە ژێردەستی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و بەم دواییانەش، هەر بە یارمەتی سوپای تورکیا، ئەو گروپە چەکدارانە دەستیان گرتووە بەسەر مەودایەکی فراوانی سنوری ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا.