سەردێڕ:

تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕوویدا

شوێنی تەقینەوەکە، شاری حەسەکە - ڕۆژئاوای کوردستان
فۆتۆ: NRT
2019-10-31

3557 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی، تایف گۆران، حەسەکە - ڕۆژئاوای کوردستان

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی ڕایگەیاند، ئێستا تەقینەوەیەکی بەهێز شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانی هەژاند.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی ڕایگەیاند، لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بووەتە هۆی برینداربوونی دوو منداڵ و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئاماژەی بەوەشدا، تەقینەوەکە لە گەرەکی ساڵحییەی ئەو شارەی ڕۆژئاوای کوردستان بووە جگە لە زیانی گیانی، چەندین دوکان  و ئوتومبێل بەرکەوتوون و زیانی ماددیان هەبووە.

هاوکات ئەوەشی پێڕاگەیاندین، تەقینەوەکە ماتۆرسکیلێک بووە کە پێش ئەوەی بتەقێتەوە، شۆفێرەکەی دەستگیرکراوە،  هەر تەقیوەتەوە و دەنگێکی زۆر هەژێنەرییشی هەبووە.

لەدوای هێوربوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمە چەندین جار تەقینەوەی هاوشێوەی ئەمە لە شارە کوردییەکانی ڕۆژئاوادا ڕووبدات. مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-ش، لە نوێترین تویتیدا ڕایگەیاندووە، تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر چەندین گوندی مەسیحینشین  و لە ئێستاداهێرش دەکاتە سەر ناوچەى تەلتەمر کە دانیشتوانەکەى ئاشورین و مەترسی لەناوبردنیان لە لایەن گروپەکانەوە هەیە.