سەردێڕ:

مەزڵوم کۆبانی: پێشوازی لە داواکەی وەزارەتی بەرگری سوریا ناکەین

دەبێت ڕێز لە تایبەتمەندیی هەسەدە بگیرێت
مەزوڵم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات
فۆتۆ: میدیاکان
2019-10-30

7671 جار خوێندراوەتەوە

مەزڵوم کۆبانی، ئەمشەو لە تویتێکیدا و وەکو وەڵامێک بۆ وەزارەتی بەرگری سوریا کە داوای لە ئەندامانی هەسەدە کردبوو پەیوەندی بە سوپای سوریاوە بکەن ڕایگەیاند، پێشوازی لێناکەین و ڕەتی دەکەینەوە.

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەوەشی وتووە، "واباشترە وەزارەتی بەرگری سوریا چارەسەرێک بۆ ئەو پێشنیازەی ئێمە دابنێت کە جەختمان لەوە کردبوویەوە، دەبێت هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەی خۆیاندا و بە تایبەتمەندی خۆیانەوە بەشێک بن لە سیستمی بەرگری سوریا، نەک بەشێوەی (فەردیی) تاک بە تاکی ئەندامەکانی".

ئەمەش دوای ئەوە دێت، وەزارەتی بەرگری سوریا داوای لە ئەندامەکانی هەسەدە کردبوو تا پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگرییەوە بکەن و بەڵێنی ئەوەشیان پێدابوون کە هەموو ئیمتیازێکیان بۆ دابین دەکەن.

لەم لینکەوە، داواکەی وەزارەتی بەرگری سوریا بخوێنەرەوە