سەردێڕ:

گەشتیارێکی ئێرانی لە دەروازەیەکی ئێران و عێراق دەستگیرکرا

دەروازەى شیب
فۆتۆ: 
2019-10-15

4672 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەروازەکانی عێراق ھەواڵی دەستگیرکردنی گەشتیارێکی ئێرانیی بڵاوکردەوە کە بڕی نیو کیلۆ ماددەی ھۆشبەری پێبووە و بەنیاز بووە ھاوردەی عێراقی بکات.


بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی سۆمەرییە نیوز، ئەمڕۆ ھێزە عێراقییەکانی سەر سنوری نێوان عێراق و ئێران کەسێکی ئێرانییان لە دەروازەی شیب-ی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەستگیرکردووە، کە بڕێک ماددەی ھۆشبەری پێبووە و بەنیازبووە دزەی پێبکات بۆ عێراق.
ماوەی چەند ساڵێکە بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان زیادیکردووە، بەرپرسانی ھەرێمیش دەڵێن، زۆربەی ئەو ماددانە لە وڵاتی ئێرانەوە و بە شێوەیەکی قاچاغ دێنە ناو ھەرێمی کوردستانەوە و، زۆربەیان لە جۆری حەشیش و ھێرۆین و کیتامین و چەند جۆرێکی دیکەی حەبی قاچاغە.