بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن،
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت
و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ئەمڕۆ رەنگە
هەست بە خاو بوونەوە و چوونە دواوە بکەیت، نیگەرانیت و دەتەوێت لە ماڵ دەرچیت و
بچیتە سەر کارەکەت، تەنها پێویستیت بەوەیە کەمێک لە هەڵگرتنی بەرپسیارێتی
دوورکەویتەوە و پشوویەک بەخۆت بدەیت.
گا 20/4 - 20/5
ئەمڕۆ سوود لە هیچ نابینیت ئەگەر چەند هەنگاوێکی
دروست نەنێیت، رەنگە چەند کێشەیەکی تەکنیکیت بۆ دروست ببێت لە کاتی کارەکەتدا
بەڵام بە یارمەتی هاوپیشەکەت دەتوانیت چارەسەری بکەیت.
دووانە 21/5 - 21/6
ئەگەری دروست بوونی قەیران هەیە، هەوڵدە دەروون
و مەزاجی خۆت تێک نەدەیت، ئارامبە و بە روخسارێکی خەندە ئامێزەوە رووبەڕووی کێشەکان
ببەرەوە.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
رەنگە ئەمڕۆ نامە و پەیوەندی تەلەفونی ئەو
کەسەی تۆ مەبەستە پێتنەگات و هۆکارەکەی نەزانراوە، ئەمە مانای ئەوە نیە پلانەکانت
شکستیان هێناوە، بەڵکو وەک دەرفەتێک تەماشای بکە بۆ دووبارە خۆرێکخستنەوە و خۆ
پەروەردەکردن لەو بوارەی کە دەتەوێت تیایدا جێ پەنجەت دیار بێت.
شێر 23/7 - 22/8
سەرەڕای ئەوەی کەسێکی پەیوەستیت بە
ئایینەکەتەوە، بەڵام لەگەڵ کەسانی تردا باسی ناکەیت، ئاسان بیرکردنەوەی ئەوانی تر
دەخوێنیتەوە و پێویستت بە گفتوگۆی دوور و درێژ نیە بۆئەوەی بزانیت ئەنجامی ناکۆکیەکان
دەگەن بەکوێ.
فەریك 23/8 - 22/9
ئەمڕۆ بەهۆی ماندوێتی و هیلاکیەوە تاقەتی چوونە
دەرەوەت نیە، بێ هیوا مەبە و ئەگەر کاری دەرەوەی ماڵت نیە، ناو ماڵەکەت رێکبخە و
ژوورە تایبەتەکەت پاک بکەرەوە، ئەمە هەستی نوێبوونەوەت پێدەبەخشێت و دڵخۆست دەکات.
تەرازوو 23/9 - 22/10
ئەمڕۆ هەوڵ مەدە رۆڵی سەرکردە و پێشڕەو ببینیت،
وریابە رەنگە هەندێک کەس بە رقەوە یان بە توڕەییەوە مامەڵەت لەگەڵ بکەن، ئارامی
خۆت لە دەست مەدە و گرنگی بە وزەی ناوەکیت بدە، ئاگاداری تەندروستیت بە و
زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی چادا مەکە.
دووپشك 23/ 10-21/11
هەمووان بە شێوەیەکی ئەرێنیانە هانت دەدەن و
ئەمەش لە پێشکەوتنەکانتدا یارمەتیدەر دەبێت، هاوکاری هاوپیشەکانتبە بەڵام کاری
ئەوان مەکە مەگەر داوات لێبکرێت، چونکە دەکرێت بە جۆرێکی تر لێکی بدەنەوە و دواتر
پشتگیریت نەکەن.
كەوان 22/11 - 21/12
سەرەتای هەفتە چالاک و پڕ وزە دەبیت، رەنگە نامەیەکت
پێبگات کە هەواڵی دڵخۆشکەری تێدایە، ئەگەر هەلی کارێکی زۆر باشت هاتە بەردەست راستەوخۆ
قبوڵی مەکە و تەواوی مەرجەکان بخوێنەرەوە و مامەەی تەواو بکە پاشان بڕیاری کۆتاییت
بدە.
گیسك 22/12 - 19/1
گەردون بەختێکی باشی بۆ هەڵگرتویت، هەوڵدە بەپێی
توانا سوودی لێوەرگریت، گوومان و بیری خراپ دروست مەکە لەسەر خۆشەویستەکەت، بەم
گومان و بیرکردنەوەوانەوە هەر کارێک بکەیت دەرئەنجامەکەی باش نابێت و بە زاینی خۆت
دەشکێتەوە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
بەهۆی چەند کێشەیەکی بچووکەوە ئەمڕۆ ناتوانیت بە
ویستی خۆت چێژ لە کاتەکانت ببینیت، هەوڵدە نەچیتە شوێنی قەرەباڵغەوە و چالاکیەکانت
لە ماڵەوە ئەنجام بدە.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
ئاگاداری تەندروستیتبە و چاوەڕێی هەلێکی گونجاو
بکە، رەنگە لە بواری ئابوریدا سەرکەوتن بە دەستبهێنیت، پەلە مەکە و بە پلان کارەکانت
تەواو بکە، هەر شتێکی کتوپڕ هاتە پێش بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکە.