سەرنووچە:

پەیامەک ژ سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ

دەربارەی جەژنا رەمەزانێ
فۆتۆ: 
2021-05-12

227 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ ب هەلکەفتا هاتنا جەژنا رەمەزانێ پەیامەک بەلاڤکر و تێدا هاتیە، "بلا ئەم هەمێ لاپەڕەکێ نویێ پێکڤەیی و ئێکترقەبیلکرنێ ڤەکەین".

دەقێ پەیاما سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ:

جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان به‌ گه‌رمی له‌ ته‌واوى موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جيهان، به‌تايبه‌تی له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم خێر و خۆشی و ئاسووده‌يی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت، جه‌ژن و پشوويه‌كی ئارام به‌سه‌ر به‌رن و بۆنه‌كانی داهاتوومان له‌ دۆخێكی باشتر و دوور له‌ په‌تا و ناخۆشی و قه‌يران و ئاڵۆزى بگه‌ڕێنه‌وه‌.

با هه‌موومان مانا و چه‌مكه‌كانی جه‌ژن له‌ ئاشته‌وايی و لێبورده‌يی و پێكهاتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رمان و هه‌مووان، بكه‌ينه‌ بنه‌مايه‌ك بۆ هه‌ڵسوكه‌وت و په‌يوه‌ندى و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوومان. با هه‌موومان لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێی پێكه‌وه‌يی و يه‌كترقبووڵكردن بكه‌ينه‌وه،‌ تا پێكه‌وه‌ بتوانين خزمه‌تێكی باشترى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين و به‌ره‌و داهاتوويه‌كی باشتر، ئاسووده‌يی، سه‌قامگيرى، پاراستنی زياترى ماف و ئازادييه‌كان و ياسا و دادگه‌رى هه‌نگاو بنێين.

با له‌ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و له‌ ته‌واوى عێراق جه‌ژن بكه‌ينه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ پێچانه‌وه‌ى يه‌كجاريی لاپه‌ڕه‌كانی ڕق و يه‌كترشكاندن و زمانی زبر و به‌ دڵ و نيازێكی پاكه‌وه‌ بيكه‌ينه‌ ده‌سپێكی سه‌ره‌تايه‌كی تازه‌ى ته‌بايی و هاوبه‌شی و هاريكاريی نێوان هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزى و كێشه‌ و تێپه‌ڕاندنی قه‌يرانه‌كان و هه‌موومان له‌ ئاست به‌رپرسياريه‌تيی مرۆيی و نيشتمانيماندا بين.

جه‌ژنی هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشی.