سەرنووچە:

بڕیارا وەزارەتا ئەوقافێ دەربارەی ڤەکرنا مزگەفتان ل شەڤێن قەدریدا

فۆتۆ: 
2021-04-30

240 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتا ئەوقافا هەرێمێ دەربارەی رێکارێن شەڤێن قەدریدا (لیلة القدر) ڕاگەهاندنەک بەلاڤکر وتێدا هاتیە، "ل شەڤێن پیرۆزێن رەمەزانێدا (لیلة القدر) ژ دەمژمێر ١٢ی شەڤێ هەیا کو ئەنجامدانا نڤێژا سپێدێ مزگەفت دێ د ڤەکری بن".

ئەوژی دایە دیارکرن "مەرجە هەرکەسەک د ناڤ مزگەفتێدا ماسکی بکار بینیت و خارن وڤەخارن نا هێنە پێشکێشکرن".

بەحسا وێیەکێ ژیکریە، "پێتڤیە نڤێشکەر دەست نڤێژا خۆ ل مال بگرن، هەر نڤێشکەرەک پێتڤیە شەملکا خۆ یا تایبەت د گەل خۆ ببەت، دویراتیا دناڤبەرا واندا بەرچاڤ بهێتە وەرگرتن ژ مەترەکێ بۆ دوومەتران".

دەقێ ڕاگەهاندنا وەزارەتا ئەوقافا هەرێمێ:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان

مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژ خوێنانی خۆشەویست

ئاماژە بە بەيانى ژمارە(١٧)ي ساڵي ٢٠٢١ ى لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆشەوی قەدری پیرۆز بريارماندا بە دەرچوواندنى ئەم رێنماییانە.

یەکەم : شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاکو  ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن

دووەم : مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ.

سێیەم : دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێ لە مەترو نيوێك تا دوو مەتر.

چوارەم : خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێ

پێنجەم : پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی

شەشەم : لەکاتی بونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران

حەوتەم  : بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێ کردنی رێنمیایەکان دەکەن

ھەشتەم : دەزگاکانی راگەیاندن دوای  ( ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا ) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر  لەمزگەوتەکان بکەن

نۆيەم: ئەم رێنمایانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلايەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێ بەجێبکرێت.