پارتى و یەکێتى رێکەوتوون بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و دیاریکردنی کاتێکی دیکە بۆ پڕۆسەکە
جارێکی دیکە یەکێتی و پارتی لە هەوڵدان هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ جاری پێنجەم دوا بخەن، رۆیشتنی نێچیرڤان بارزانیش بۆ بەغدا و مانەوەی بۆ سێ رۆژ، بە ئامانجی ئەوە بووە لایەنە عێراقی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکە رازی بکات.
لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا، ٩٠ کرێکار لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق لە کارەکانیان دوورخرانەوە، بەشێک لەو کرێکارانەش بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، ماوەی چەندین ساڵە لەو کێڵگەیە کار دەکەن و بە بیانووی ئەوەی کار نەماوە، لە کارەکانیان دەرکراون.
پارێزگای میسان رایگەیاند، بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەواوە سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکانی پارێزگای میسان پشووی فەرمی دەبێت.
سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کۆچیان کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ماوەی زیاتر لە مانگێكە هێزەکانی هاوپەیمانان چەندین کەلوپەلی تایبەتی سەربازییان بۆ هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە ناردووە، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە دەستی بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا گرتووە و دابەشی ناکات.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا هەرسێ وێستگەی کارەباى هەولێر و سلێمانی و بازیان دەکەونە کار.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا لە ناوچەی ئامێدی زۆرترین بڕی باران باریوە کە ١٧.٢ ملم بووە و لە زاخۆش کەمترین باران باریوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەستی کردووە بە گرتنی کۆچبەران و ناردنیان بۆ رواندا. وتیشی، "دوێنێ یەکەم کۆچبەر بە رەزامەندی خۆی رەوانەی رواندا کرا".
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایگەیاند، هاوڵاتییانی قەڵادزێ ئاگادار دەکەنەوە بەهیچ شێوەیەک لە پڕۆژەی ئاوی خاس نزیک نەبنەوە، چونکە بەهۆی لێچوونی کلۆر لە یەکێک لە بتڵەکانی کلۆر مەترسی لەسەر پڕۆژەی ئاوی خاس دروست بووە.
چاوگێک لە وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، وردبینییان لە لیستى مووچەى هەرێم تەواو کردووە و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو پارەکە بگاتە هەرێم.
رۆژی یهکی ئایار وهک رۆژێک بۆ چینی کرێکار له میژوودا پهیوهسته به خهباتی کرێکارانەوه، کە تیایدا داوایان دەکرد کاتژمێرەکانی کارکردنیان بۆ هەشت کاتژمێرلە رۆژێکدا بۆ کەم بکرێتەوە، ئهم رۆژهش لە سەدەی نۆزدەوه له ئهمریکا کراوه به رۆژی پشوو.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەهۆی رووخانی دیوارێک لە کۆڕێی سنووری هەولێر بەسەر چوار کەسدا، سیانیان برینداربوون و ژنێکی دووگیان گیانی لەدەستدا.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەکاتی کارکردندا رەمپەی بارهەڵگرێک کەوتووە بەسەر هاوڵاتییەکدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا لە هەرێم نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران لە ناڤینی رۆژی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دۆخی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان زۆر خراپە.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە ئەو کرێکارانەی خانەنشین کراون بڕی ١٠٠ هەزار دینار بۆ مووچەکانیان زیاد دەکات.
شارەزایەکی بواری خۆراک باس لەوە دەکات خواردنەوەی چا ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن بەهای خۆراکی خواردنەکە لەدەست دەدات.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەردەوامن لە رێکارەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کوردستان لە وادەی خۆیدا.
ناوەندی کارگێڕی گومرگی هیندستان رایگەیاند، لەماوەی مانگی نیسانی ئەمساڵدا بە تێکڕا بۆ هەر رۆژێک زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتیان بۆ پڕکردنەوەی پێوستی وێستگەکان و یەکەکانی وەبەرهێنان لە عێراقەوە هاوردە کردووە. دەشڵێت، "ئاستی هاوردەکردنی نەوتی عێراق دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هێشتا لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدا ماوەتەوە".
راوێژکاری دارای و ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا قەرزی دەرەکی بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرێژەی ٣٠٪ کەم بووەتەوە و بە تێکڕاش نۆ ملیار دۆلار ماوەتەوە کە دەکرێن بە چەند گوژمەیەکی جیاواز لە داهاتی نانەوتی بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەکان. دەشڵێت، "تاوەکو ساڵی ٢٠٢٨ هەموو قەرزە دەرەکی و ناوخۆییەکانمان دەدەینەوە و هیچ قەرزێکمان لەسەر نامینێت".
دوای ئەو دابەزینە بەرچاوەی لە رۆژانی رابردوودا دۆلار بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراو جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە هیچ مادە و بڕگەیەکی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم یان یاسای هەڵبژاردن دەسەڵات بە سەرۆکی هەرێم نەدراوە گۆڕانکاری لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردندا بکات هەڵبژاردن هەڵبوەشێنێتەوە.
نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نرخی زێر پێنج بۆ نۆ هەزار دیناری دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئێستاشدا نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٢٢٨٥ دۆلار مامەڵيی پێوەدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواوەتی دەبێت و لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ بەدواوە بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ دەستپێدەکات و لە هەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە".
سەرچاوەیەک لە بەرگری و شارستانی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکی کەرکوک – بەغدا لەیەکێک لە دوکانەکانی سەر رێگاکە ئاگرکەوتووەتەوە و تا ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە. دەشڵێت، "زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".
وەزارەتی تەندروستی عێراق لینکی فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچوانی تەندروستی هەرێم بڵاوکردەوە.
پزیشکان هۆشداری دەدەن لە مەترسی دواکەوتنی دەستنیشانکردنی نەخۆشی گورچیلە، بەو پێیەی ڕەنگە ببێتە هۆی خراپتربوونی حاڵەتەکە و گەیشتن بە قۆناغی لەکارکەوتنی گورچیلە بۆیە گرنگە ئاگاداری نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە بن.
لە ساڵی رابردووەوە گرژیی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سور بەردەوامن و لە نوێترین پێشهاتیشدا فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی یەمەنەوە لە رێگەی سێ مووشەکی بالیستی و سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کەشتییەکی بازرگانی لە دەریای سوردا کراوەتە ئامانج.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی کرێکارە و پشووی فەرمییە، بەڵام کرێکارانی هەرێم نەک هەر ناتوانن لە رۆژەکەی خۆیاندا پشوو وەربگرن بەڵکو بەدوای کاردا دەگەڕێن و دەڵێن، کاریان دەستناکەوێت و مافەکانیان پارێزراو نییە.
بە گوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانیی نەوت، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٧ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.