کێ تۆپی ئاڵتونی دەباتەوە؟

AM:12:29:09/05/2022
3912 جار خوێندراوەتەوە
هیوا سەعدی
+ -

بنزیما یان سەلاح تۆپی ئاڵتونی ویانەپاڵەوانەکان یەک یاریزان ئەیبات؟؟
کێبرکێی سەرەکی تۆپی ئاڵتونی وەرزی 2021..2022 لەنێوان 6ئەستێرەی ئەوروپادا دەبێت...

لەساڵی 2021 خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ میسی بوو لەگەڵ ئەوهەموو دەنگۆیانە کەگومانیان لەخەڵاتەکە دروست دەکرد.

بەڵام ئەمساڵ بەشێوازێکی دیکە دەبێت تائێستای خولەکان بنزیمەو لیفاندۆفسکی وەک دووسەرەڕم وئێم باپێ وڤینیسیۆس ومحمدسەلاح ومانێ سەرەکیترین پاڵێوراوەکانن.....

کەریم بنزیما لەسەرئاستی وڵاتەکەی 6 گۆڵ وئەسێستی هەیەوڕۆشتن بۆجامی جیهانی مسۆگەرکردووەولەگەڵ پاڵەوان بوونی نەتەوەکانی ئەوروپا....

بێ گومان ئێم باپێش بەتۆمارکردنی 11 گۆڵ وئەسێست وڕۆشتن بۆجامی جیهانی وپاڵەوانی نەتەوەکانی ئەوروپا لەگەڵ وڵاتەکەی مونافیسی سەرەکی بنزیمای هاونیشتیمانییەتی....
هەرچی محمد سەلاح ومانێشە چونە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ووەمانێ ڕۆشتە جامی جیهانی ولەڕوی هەڵبژاردەوە شانسی زیاترە....

لیڤاندۆفسکیش بەتۆمارکردنی 10گۆڵ وئەسێست وسەرکەوتن بۆجامی جیهانیش ئامارێکی باشی هەیە.......

لەسەرئاستی یانەش کێبرکێیەکی توندو گەرم لەنێوان بنزیماو ئێم باپێ هەیە کەبنزیما توانی 43 گۆڵ و14 پاسی گۆڵ تۆماربکات......
ئیم باپێش 35 گۆڵ و23 پاسی گۆڵی هەیە ومونافیسێکی گەورەی بنزیمایە.......
ئەمەلەکاتێکا لیڤاندۆفسکی 49 گۆڵ و6 پاسی گۆڵی هەیە
هەرچی جۆنیۆرو سەلاحە بارودۆخیان لەمانی باشترە
بەڵام ئەم سیانەی دووایی شانسیان کەمترە لەوانەی پێشوو.

لەبەشی تیمی وجەماعی لیڤەرپولییەکان بارودۆخیان زۆرباشە محمدسەلاح ومانێ تائێستا 2 جامیان بەرزکردۆتەوەو شانسیان لەیانەپاڵەوانەکان وپریمەرلیگیشا هەیە.
لەکاتێکائیم باپێ ولیفاندۆفسکی تەنیا توانیویانە خولەکانی ناوخۆیان بەرنەوە....
لەلایەکی کەوە بارودۆخی بنزیماو ڤینیسیۆس جۆنیۆر زۆرباشە وئەوان جگە لەپاڵەوان بوونی لالیگاو سۆپەرکاپی ئیسپانیا شانسی بەدەستهێنانی چامپیۆنس لیگیشیان هەیە.

بەم جۆرە یاری کۆتایی یانەپاڵەوانەکان لەنێوان ڕیال مەدریدو لیڤەرپووڵ کاریگەری زۆری لەسەر براوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەبێت
بەگومانم لەنێوان بنزیماو محمدسەلاح ومانێ یەکێکیان دەبێت..