ئامانجەکانی فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان لەنێوان هاوڕا و دژبەرەکانیدا!

PM:08:40:24/02/2022
2944 جار خوێندراوەتەوە
د.ئەنوەر عەلی محەمەد
+ -

امانجەکانی فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان لەنێوان هاوڕا و دژبەرەکانیدا!

سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان د.ئەنوەر عەلی محەمەد شاخ ھێمای خۆڕاگری ژیان و کۆڵنەدانە. شاخ وانەی چاونەترسی، خۆشەویستی و یەک دڵیمان دەداتێ کە بە شێوەیەکی سروشتیانە تێکەڵاوی جەستە و دەروون و ھەموو ھەستەکانمان دەبێت. لەگەڵ ھەر ھەنگاوێک لە ناو کوێستانەکاندا، ھێزێکی شاراوە کە پەیوەندییەکی سەرسوڕھێنەری لەگەڵ شانازی و زاڵبووندا ھەیە ئێمە بۆ لای خۆیی ڕادەکێشێت. لەگەڵ ھەر سەرکەوتن و دابەزینێکدا ئازایەتی و سەرفرازی و باوەڕ بەخۆبوونی زیاتر لە ناخمان گەشە دەکات بە جۆرێک کە واھەست دەکەین لەگەڵ شاخ بووینەتە یەک و لە ناو کوێستان گەورەیی ئەم جیھانە و ھێزی بێسنووری دانەرەکەی بۆمان دەردەکەوێت. خاکی ھەرێمی کوردستانی باشوور زۆربەی لە ناوچە شاخاوییەکان پێک ھاتووە، ئەو تایبەتمەندییەش لایەنی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤی بۆ ناوچەکە ھەبووە. گەلی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ شاخەکان تێکەڵ و ئاوێتە بووە، ئەو تێکەڵاوییەش ژیانێکی دوور و درێژی لە پاش خۆی بەجێھێشووە. بەڵام وەکوو وەرزش و سوود وەرگرتن لە شاخ وەکو شاخەوانیی بە مانای ئێستا، ئێمە لە سەرەتای ڕێگاکە داین. مێژووی شاخەوانیی لە کوردستان لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و بە تایبەت لە ساڵی ٢٠٠٥ کە فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان دامەزرا دەست پێدەکات. لەو سەردەمەدا کە بەردی بناغەی فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستانمان دامەزراند، ئارەزوومەندانی شاخەوانیی یان کەسانێک کە شارەزایی یاخود ئاشنایەتییان لەگەڵ ئەم وەرزشدا ھەبوو زۆر کەم و دەگمەن بوون. ھەربۆیە، بۆ پەرەپێدان و گشتگیرکردنی ئەم وەرزشە لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا چەند ڕێگایەکمان لەپێشدا بوو، یەکەم ئەمە بوو کە ھەوڵ بدرێت گرووپ و یانەکانی شاخەوانیی دروست بکرێت و پاشان وەکوو یەکێتیەک یان فیدراسیۆنێک خۆی لە ئۆرگانێکی فەرمی بناسێنێت کە ئەمە کاتێکی زۆری پێویست بوو و دیار نەبوو ڕێگاکە بەکام ئاراستەدا دەڕوات. ڕێگای دووەمیش ئەوە بوو کە پێش وەخت ئۆرگانێکی فەرمی دابمەزرێت بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی وەرزشەکانی شاخەوانیی لە کوردستان. بۆیە بە ھیمەتی ھەندێک لە ئارەزوومەندانی شاخەوانیی و دڵسۆزانی گەلەکەمان کە ئاشناسەتییان لەگەڵ ئەم وەرزشەدا ھەبوو، پلانی کار لە ساڵی ٢٠٠٥ پێشکەش بە ئەنجوومەنی باڵای وەرزشی ئەوکات و ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرا و دواتریش لە ١٢/٢/٢٠٠٦ بە فەرمی بڕیاری دامەزراندنی فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان دەرکرا. ئامانجەکانی فیدراسیۆن ئەمانەی خوارە بوون : ١ - ناساندن و پەرەپێدان و سەرپەرشتیکردنی وەرزشەکانی شاخەوانیی لە کوردستان. ٢ – ھەڵکەوتەی کوردستان و پیرۆزی شاخەکانی، ڕێخوشکەری بە میللی کردنی وەرزشی شاخەوانین کە فیدراسیون لە پێناویدا تێدەکۆشێ. ٣ – ھەوڵدان بۆ گشتگیر کردنی ئەم وەرزشانە کە دەبێتە مایەی ساغی ، سەلامەتی جەستەیی – دەروونی و شادمانی کۆمەڵگە. ٤ – ڕێکخستن و داڕشتنی پلان و رێسا و یاسای پێویست بۆ وەرزشەکانی شاخەوانیی لە کوردستان کە ھەموو گرووپ و یانەکانی چالاک لە بواری شاخەوانیی پێوەی پابەندبن. ٥ – بردنە سەرەوەی ئاستی زانستی و ھونەری وەرزشەکانی شاخەوانیی لەڕێگای خولەکانی فێرکردن و ڕاھێنان و بەرنامە جۆراوجۆرەکان لەسەربنەما و ڕۆشنایی پێوەر و ستانداردەکانی جیھانی باوەرپێکراو بە تایبەت فیدراسیۆنی شاخەوانیی جیھانی. ٦ – تۆمارکردنی زانیاری شوێنەکانی گونجاو بۆ وەرزشەکانی پەیوەست بە شاخ بەتایبەت شاخەوانیی و دانانی ڕێنمایی و ڕێسا و یاسای پێویست بۆ ئەم مەبەستە. ٧ – دامەزراندن و پەرەپێدانی پەناگەی شاخەوانیی و کەمپی مۆدێرن لە شوێنە پێویست و گونجاوەکانی شاخەکان بۆ ئاسانکاری و ئاسایشی شاخەوانانی ناوخۆیی و بیانی. ٨ – دامەزراندن و پەرەپێدانی شوین و پێداویستیەکانی بوارە جیاوازەکانی شاخەوانیی لە شوێنەگونجاوەکان وەکو دیواری دەستکردی بەردەوانی، پیستی پایسکلی ناو چیا، ڕێڕەوی خلیسکانێی سەر بەفر و...لە ناو شار و شارۆچەکانی کوردستاندا. ٩ – رێخۆشکردن بۆ بەرھەمھێنان و دابین کردنی کەل و پەل پێویست بە وەرزشەکانی شاخەوانیی بە شێوەیەک کە بە نرخێکی گونجاو و کوالیتی باش بە فراوانی لە بەردەست بێت و پێویستیەکانی ھەموو ئاستەکان چارە بکات. ١٠ – پڕ کردنەوەی کاتی پشووی ئارەزوومەندان و بەتایبەت گەنجان بە وەرزشێکی جەستەیی و دەروونی. ١١ – بەرگریکردن لە تووش بوونی تاکەکانی کۆمەڵگا و بە تایبەت گەنجان بە ماددە ھۆشبەرەکان و پەتاکانی تر. ١٢ – پڕکردنەوەی بۆشایی وەرزشی بۆ ھەموو چین و تووێژەکانی نێو کۆمەڵ کە ھەردوو رەگەز و ھەموو تەمەنەکان بگرێتەوە و بتوانن بە بی جیاوازی پیکەوە وەرزش بکەن لە پێناو تاک و کومەڵگایەکی تەندروست. ١٣ – کردنەوەی بوارەکانی تری وەرزشی بۆ بەشدار بوون لە چالاکی و پێشبڕکێ لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەشدا. ١٤ - پێکھێنانی تیمەکانی میللی(ھەڵبژاردە) شاخەوانیی بۆ سەرکەوتن بە سەر لوتکە بەرزەکانی جیھان و کوردستان. ١٥ - رەخساندنی دەرفەت و ژینگەیەکی لەبار بۆ دۆزینەوە، ناساندن و ڕاکێشانی کەسە بە تواناکان و بەھرەمەندانی وەرزشی بە تایبەت شاخەوانیی بە مەبەستی بەھێزکردن و پەرەپیدانی ئەو بورانە لە ڕووی چەندایەتی و چلۆنایەتییەوە. ١٦ – سوود وەرگرتن لە زانست و ئەزموونی گرووپ و ناوەندەکانی شاخەوانیی جیھانی. ١٧ – بە ھیز و کردن و پەرەپیدانی کلتووری لە خۆبردوویی، خۆشەویستی، پیکەوە ژیان و رێزگرتن لە ڕێسا و یاساکان و ھەروەھا ڕا و بۆچوونی بەرامبەر و جیاواز. ١٨ – ناساندنی سرووشتی جوان و شوێنە گەشت و گوزاریەکانی کوردستان . ١٩ - پەرەپێدانی فەرھەنگی چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە سروشت و ژینگەی کوردستان ھەروەھا پاراستنی ئیکۆسیستمی کوێستانەکان. بۆ ئەو مەبەستە ڕێگایەکی دوورو درێژمان بڕیوە کە لە ئێستادا ھەندێک لە بەرھەمەکانی ئەو ھەوڵانە دەبینین. لەگەڵ ئەوەی کە ئێستا زەمینە لە بارە بۆ زیاتر بەرەو پیش چوون لەو بوارانەدا، بەلام کێشە و گرفت و بەربەستەکانیش کەم نین کە لەو نێوەدا دێنە پێشەوە. ڕۆژ بە رۆژ پێویستیمان بە ڕیسا و یاسای کردار