AM:11:33:24/05/2022
876 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆی ئاهەنگێڕانەکانەوە
چاوەڕێ دەکرێت یانەی میلان و ئیبراهیمۆڤیچ ڕووبەڕووی سزا ببنەوە.
یانەی ئەی سی میلان دوای
ئەوەی توانی بۆ 19 یەم جار نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت لە شاری میلانۆ
دەستی بە ئاهەنگێڕانەکانی کرد ئەویش لەڕێگەی پاسێکەوە و بەگەڕان بەناو شارەکەدا کە
هەزارەها هاندەری یانەکە ئامادە بوون.
لەکاتی ئاهەنگێڕانەکاندا
یاریزانەکانی میلان دروشمێکی خراپیان بەرامبەر یانەی ئینتەر بەکارهێنا هەروەها
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچش گاڵتەی بە هاکان چالهانۆگلۆی تورکی کرد کە هاوینی ڕابردوو
میلانی بەرەو ئینتەر بەجێهێشت.
پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا
ئاماژەی بەوەکرد لیژنەکانی ڕێکخستنی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاریانداوە
لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوانە بکەن و لە هەمان کاتدا لە قسەکانی ئیبرا دەکۆڵنەوە و
لەئەگەری سەلماندنی هەر تاوانێک ڕووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە.