ڕائول: ئەوەی ڕیاڵ مەدرید دەیکات بەهیچ یانەیەکی تر ناکرێت

AM:10:58:24/05/2022

860 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕائول ڕایگەیاند ئەو کارەی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید دەیکەن ناوازەیە و تەنیا ئەوان دەتوانن ئەنجامی بدەن.

ڕائول گۆنزالێسی ئیسپانی ئەفسانەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید کاستیا ڕایگەیاند ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی مێژووییە و ئەو کارەی ئەنجامی دەدات بەهیچ تیپێکی تر ناکرێت.

وتیشی: ئەوەی یاریزانەکان لە چەند یاری ڕابردووی چامپیۆنزلیگدا ئەنجامیاندا هەرگیز بە قسە دەرنابڕێت چونکە یانەی شاهانە هەمیشە مەزن بووە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە بەڵام ئەنجامدانی یاریە کۆتاییەکان و بردنەوەیان وادەکات هەمووان وەک نمونەیەکی باڵا لە یاریزانەکان بڕوانن.

ئەو ئەستێرەیە ئاماژەی بەوەشکرد لە دوو مانگی ڕابردوودا ڕیاڵ مەدرید توانی بەرامبەر چەند یانەیەکی گەورە ئەنجامەکان پێچەوانە بکاتەوە و زۆر سەرجڕاکێش بوو بەڵام ئەو ڕووداوانە تەنیا لە ڕیاڵ مەدرید دەبینرێن.

لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە هاندەران دەیانەوێت چێژ لە یاریەکان وەربگرن و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش لە هەموو بارودۆخەکاندا ئەوەی سەلماندووە باشترینە.