بایرن و مانێ لە گفتوگۆدان

AM:10:30:24/05/2022

492 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گفتوگۆکانی بایرن و مانێ لە کاتێکی هەستیاردایە و چوار هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت.

تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ڕایگەیاند یانەی بایرن میونشن بەشێوەیەکی سەرەکی بیر لە گواستنەوەی سادیۆ مانێی سەنیگالی ئەستێرەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەکاتەوە لە هاوینی داهاتوودا.

سکای دوپاتیکردەوە بەهەمان شێوە مانێش هەوڵەدات وەرزی داهاتوو درێسی پاڵەوانی بۆندسلیگا بپۆشێت کە ئەوەش ئەگەری چوونی بۆ یانەکە بەهێزتر دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد هەردوولایەنەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستیان بە پەیوەندی کردووە و کارگێڕی یانەکە لەگەڵ بریکارەکەی مانێ کۆبونەتەوە.

بایرن میونشن لەپێش هەموو ئەو یانانەوەیە کە دەیانەوێت تواناکانی مانێی 30 ساڵ بەدەست بهێنن، چاوەڕێش دەکرێت چوار هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان چڕبکرێتەوە لەپێناو ئەوەی گرێبەستەکە یەکلابکرێتەوە چونکە ئەگەری ڕۆشتنی لیڤاندۆڤسکی هەیە لە یانە ئەڵمانیەکە.

گواستنەوەی مانێ بۆ بایرن بڕە پارەیەکی زۆری ناوێت چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ تەنیا یەک وەرزی ماوە و نرخی زیاتر نیە لە 50 ملیۆن یۆرۆ.