داهاتووی کریستیانۆ لەنێوان دوو بژاردەی سەرەکیدایە

AM:09:33:24/05/2022

22248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ئەگەری بەجێهیشتنی مان یونایتد ئەوا کریستیانۆ دوو بژاردەی سەرەکی لەبەردەستە کە ئەویش پاریس و بایرنە.

هاوینی ڕابردوو گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ مان یونایتد هەموو شتێک بوو بەڵام ئەو خەونە نەبوو کە بیری لێدەکردەوە ئەوەش دوای ئەوەی شەیتانە سوورەکان نەیانتوانی بگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو و ئەوەش کێشە بۆ ڕۆناڵدۆ دروست دەکات چونکە هەمیشە ئامانجی ئەو پاڵەوانیەتیەیە.

لە ئەگەری بەجێهێشتنی یانە ئینگلیزیەکە بژاردەکانی کریستیانۆ سێ بژاردەی سەرەکی دەبێت کە یەکەمیان پاریس سان جێرمانە چونکە تەنیا ئەو یانەیە لەگەڵ داواکاری و ئامانجەکانی ڕۆناڵدۆدا دەگونجێت بەڵام بەهۆی مانەوەی مباپێوە ئەگەری ڕۆشتنی زۆر لاوازە.

دوومین بژاردە و بەهێزترینیان پەیوەندیکردنی ڕۆناڵدۆیە بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیە و چونکە یانە باڤاریەکە لەڕووی هێرشبەریەوە زۆر بەهێزە و لەگەڵ شێوازی ئەستێرەکەی مادێرا دەگونجێت.