AM:09:00:24/05/2022
928 جار خوێندراوەتەوە
+
-
كیلینان مباپێی فه‌ڕه‌نسى
و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس سانجێرمان یه‌كه‌م داواكارى خۆى له یانه‌كه‌ى كردوو
داواى كردووه دوو یاریزان بكڕن.
ڕۆژنامەی لو پاریسیانی
فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ و پاریس سان جێرمان دوای
جێبەجێکردنی چەندین مەرجی یاریزانەکە بووە، تەنانەت مافی ئەوەی پێدراوە
بۆچوونەکانی لەبارەی گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەری نوێوە بەهەند وەربگیرێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌ڵێت:
یەکەمین داواکاریی مباپێ لە ئیدارەی پاریس، کڕینی دوو یاریزان بووە کە پەیوەندیی
هاوڕێیانەی توندوتۆڵی لەگەڵیاندا هەیە ئه‌وانش عوسمان دیمبیلى له به‌رشه‌لۆنه و
چوامینى ئه‌ستێره‌ى مۆناكۆیه.