AM:08:33:24/05/2022
4712 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیۆ دوپاتیکردەوە تاکە
خاڵی لاوازی لێدانە سزاکانە و بەتایبەتی هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات.
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان
جێرمانی فەرەنسی لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکرد کە نەیتوانیوە لە هەمو سێکتەرەکانی
تۆپی پێدا یاریزانێکی بێ کەموکوڕی بێت و هەست بەوە دەکات لە لێدانەکانی پەناڵتیدا
کەموکوڕی هەیە و دەبێت گەشەی زیاتر بەخۆی بدات کە پێیوایە خاڵێکی لاوازە و دەبێت
گرنگی زیاتری پێبدات و کاریشی بۆ کردوە".
لە بەشێکی دیكەی قسەکانیدا لیۆ باسی لەوە کردوە کە
لێدانە سزاکان و پەناڵتییەکان بەشێکی گەورەن لە تۆپی پێ و پێویستی بەوەیە کاری
زیاتری بۆ بکات و ئەو خاڵە لاوازەی بەهێزتربکات.
مێسی وەک هەر یاریزانێکی دیكە لەنێو یاریگادا
چەندینجار پەناڵتی و لێدانی سزای بۆ یانەکەی یان هەڵبژاردەکەی لەدەستداوە، بەڵام
رایگەیاندوە کە دەبێت باشتربێت و راهێنانی زیاتری لەسەر بکات.